دوای لافاوەکەی دوو ڕۆژی ڕابردووی هەولێر، نرخی کەلوپەلەکانی خاوێنکەرە و چاککردنەوەی ئۆتۆمبێل چەند قات زیاد کراوە.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، بە باڵکێشی ڕاگەیاند، لیژنەکانمان ڕاسپاردووە و چوونەتە نێو بازاڕ و ناوچەی پیشەسازیش، وەڵاهی وەبیللاهی، هەرکەسێک نرخی شتەکانی گران کردبێت، جگە لە غەرامەکردنی قورس، لە بەندینخانەیشی دەکەم!
پارێزگاری ھەولێر وتیشی چاودێرییەکان تووندتر دەکەینەوە و سزاکانیش قورستر دەکەین لەسەر ئەو کەسانە!