دژە تیرۆری کوردستان گرووپێکی داعش دەستگیر دەکات

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش:

دەستگیرکردنى گرووپێکی ویلایەتى شیمال بەغدادى سەر بە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش
بەڕێوەبەرایەتى گشتیى دژەتیرۆرى کوردستان، گرووپێكی ویلایەتى شیمال بەغدادى سەر بە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە شارى هەولێر دەستگیر دەکات.

ئەم گرووپە پێکهاتبوون لە گرووپێکی ئەمنی و لە ماوەى رابردوودا هەستاون بە دروستکردنى مەفرەزەیەك لە شارى هەولێر و دابینکردنى کەسانى خۆکوژ بۆ ئەم مەفرەزە و توانیویانە سێ خۆکوژ دەستبەر بکەن.

لە یەکێك لە کردەوە تیرۆریستییەکانی ئەم گرووپە یەکێك لە خۆکوژەکانیان بە ناوی (هیدایەت) لە رێکەوتی 19ی تەمووزی 2021 لە رۆژی عەرەفەی جەژنی قوربان لە ناوچەی مەدینە سەدری شاری بەغدا خۆی تەقاندووەتەوە.
ئەم گرووپە هەستاون بە کڕینی چەك و پێداویستیی سەربازیی و رەوانەکردنیان بۆ بەغدا، هاوکات لە پیلاندا بوون تا لە داهاتوودا کردەوەی تیرۆریستیی زیاتر ئەنجام بدەن، بەڵام بە هەوڵ و چاوکراوەیی دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان، توانرا ئاشکرا بکرێن و ئەندامانی ئەم گرووپە تیرۆریستییە دەستگیر بکرێن.

ھەواڵی زیاتر