مەسرور بارزانی: هەرکەسێک کەمتەرخەم بووبێ لێی خۆشنابین

پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، بڕیارماندا سبەی زیانبەرکەوتووان تۆماربکەین و لە سبەی کاتژمێر 7:00ی بەیانیەوە دەست بە پاککردنەوەی شەقام و ماڵەکان دەکەین.

پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەکرد، ئەوەی روویداوە کارەساتێکی سرووشتییە، با تێکەڵی بابەتی سیاسیی نەکرێت.

لەبارەی زیانەکانیشەوە وتی:” 12 کەس لە لافاوەکەدا خنکاون و تەرمی 11کەسیان دۆزراونەتەوە، بەڵام تائێستا تەرمی منداڵەکە نەدۆزراوەتەوە”.

ئومێد خۆشناو ئاماژەی بەوەکرد، سەرۆک بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیوەندی پێوە کردین و فەرمانیانکرد هەموو کارێک بکەین بۆ بەهاناوەچوونی خەڵک و سەرۆکوەزیران فەرمانیکرد رێڕەوێک بۆ لافاو دروستبکرێت.

وتیشی:  سەرۆکوەزیران پێی راگەیاندووین کە هەرکەس کەمتەرخەمبووبێ لێی خۆشنابین.

ھەواڵی زیاتر