كۆبونەوەی سەرۆكی هەرێم و هاوسەرۆكی یەكێتی كۆتای هات

كۆبونەوەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم و بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی لە هەولێر كۆتایی هات

 لە ڕاگەیەنراوێكی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، دەربارەی كۆبونەوەكە هاتووە ; هه‌ردوولا له‌ كه‌شوهه‌وايه‌كى ئيجابى و دۆستانه‌دا و به‌ڕاشكاوى كێشه‌كانیان و بارودۆخى هه‌رێمى كوردستان و په‌يوه‌ندييه‌ كانی نێوان یەكێتی و پارتی تاوتوێكردووە.

تۆڕی میدیای باڵكێش زانیویەتی، سبەینێ سەرۆكی پەڕلەمانی كوردستان و فڕاكسیۆنی یەكێتی بەشداری كۆبونەوەی پەڕلەمان دەكەن و لە كۆبونەوەكەی ئەمڕۆدا باس لەو پرسە كراوە

هەرلە كۆبونەوەكەدا باس لە گرنگی و زه‌رووره‌تى په‌يوه‌نديى نێوان پارتى و يه‌كێتى و كەروەها سه‌رجه‌م لايه‌نه‌ سياسى و پێكهاته‌كانى كوردستان كراوە.

لە كۆبونەوەی نێوان سەرۆكی هەرێم و هاو سەرۆكی یەكێتی دا باسل لە چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و پاراستنى يه‌كڕيزى و ته‌بايى كه‌ زه‌رووره‌تێكى ئه‌م قۆناخه‌ هه‌ستياره‌يه‌ بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌و بارودۆخه‌ قورسه‌ى له‌ ده‌ره‌نجامى په‌تاى كۆرۆنا و قه‌يرانى دارايى و كێشه‌كانى ديكه‌دا به‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستاندا هاتووه‌ کراوەتەوە.

بەپێی زانیاریەكانی باڵكێش ، بەم نزیكانە كۆبونەوەی باڵا لە نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتیمانی كوردستاندا ئەنجام دەدرێت.

ھەواڵی زیاتر