ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دوای ڕاگەیاندنی پێشبینیەکانی ناسەقامگیری کەشوهەوا و بارانبارینی بەردەوام لە چەند رۆژی داھاتو، راستەوخۆ ئەنجامدانی کۆبونەوە لەگەل قائمقام و دامودەزگا پەیوەندیدارەکان، گرتنەبەری رێکاری پێویست وکەوتنە حالەتی ئامادەباشی بۆ ڕێگری کردن لە هەر رووداوێکی نەخوازراو.
هەڵگۆرد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، داوا لە هاوڵاتیان دەکات هاوکاریانبن، بۆ کارێکی زۆر پێویست نەبێت هاتوچۆ نەکەن بە تایبەت بۆ پاراستن و سەلامەتی گیانیان بەهۆی پێشبنی بەردەوامی ناسەقامگیری کەش و هەوا و ئەگەری دروست بونی لافاو و پەککەوتنی ڕێگاکان.
لێرەوە هاخەمی و دلگرانی خۆمان بۆ پایتەختی ھەرێمی کوردستان پارێزگاری هەولێر دەردەبرین بۆ ئەو ڕوداوە نەخوازراوەی بەهۆی دروست بونی لافاو چەند هاوڵاتیەک گیانیان لەدەست دا وە زیانی ماددی زۆری لێکەوتەوە، لە خوای گەورە داواکارم گیانی قوربانیان بەبەهەشت شاد بکات سەبوری بەکەس و کاریان بدات.