پارێزگاری هەولێر پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە، بەهۆی لافاوەوە لە شاری هەولێر زیانی گیانی کەوتووەتەوە و دەشڵێت، هەموو تیمەکان لە کاردان، بەڵام پێویستە خەڵکیش هاوکاربێت.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، “به‌داخه‌وه له نزیک کاژێر 04:00ی بەیانییەوە لافاو له شوێنه‌کانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر زۆره و ئه‌و شوێنانه‌ی کاریگه‌ریی لافاویان لەسەرە رێگه‌ی هاتووچۆی تیمه‌کانیش تێیاندا ئاسان نییه”.
بە گوتەی پارێزگاری هەولێر، بەهۆی کەوتنەوەی لافاوەوە “جگه له زیانی ماددی، زیانی گیانیش هه‌یه”، دەشڵێت، “هه‌موو تیمه‌کان له کاردان، به‌ڵام پێویسته خه‌ڵکیش هاوکاربێت”.
بەپێی زانیارییەکان سێ کەس لە سنووری دارەتوو بە لافاو گیانیان لەدەستداوە.