دەنگۆی دەست لەکارکێشانەوەی وەزیری سامانە سروشتییەکان رەتدەکرێتەوە و بەپێی سەرچاوەیەک بۆ باڵکێش، کەمال ئەتروشی گەشتی بۆ دەرەوەی وڵات کردووە.
سەرچاوەیەک بە باڵکێشی وت: کەمال ئەتروشی، وەزیری سامانە سروشتییەکان دەستی لەکار نەکێشاوەتەوە و ئێستا بۆ چارەسەر لە دەرەوەی وڵاتە و بەمزوانە دەگەڕێتەوە.