بەهۆی تەقینەوەیەک لە سەرێکانی 27کەس بوونە قوربانی
تەقینەوەیەک لە سەرێکانی رۆژئاوای کوردستان روویدا و بەهۆیەوە 8 کەس گیانیان لەدەستدا و 19 کەسی تریش برینداربوون.
تەقینەوەکە لەڕێگەی ماتۆڕێکی بۆمبڕێژکراوەوە بووە و لە بازاڕێکی سەوزە و میوەدا روویداوە، وەزارەتی بەرگریی تورکیا رەخنەی لە هەسەدە گرت و بە ئەنجامدانی تەقینەوەکە تۆمەتباری کرد.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە تویتێکدا نووسیوتەتی “جارێکی تر رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە / یەپەگە خەڵکی سڤیلی کردە ئامانج”.
سەرێکانی شارۆچکەیەکی رۆژئاوای کوردستانە، بەڵام ئێستا لەژێر دەسەڵاتی حکومەتی تورکیا و هێزە نزیکەکانی لە ئۆپۆزیسیۆنی سووریادایە.