هەڤاڵ ئەبوبەکر دەستی لەکار کێشاوەتەوە

پارێزگاری سلێمانی نامەوی دەست لەکارکێشانەوەی نووسیوە و بڕیارە لەم رۆژانەدا بیداتە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە دەست باڵکێش کەوتووە، هەڤاڵ ئەبوبەکر کەوتۆتە ژێر گوشارێکی زۆری لایەنگرانی گۆڕان و خەڵکی سنوورەکە بەوەی کە دەسەڵاتەکانی سنوردارن و توانای گۆڕانکاری نییە. هەروەها یەکێتی نیشتمانی کوردستانیش دەیەوێ پۆستەکە لە گۆڕان وەربگرێتەوە و دوو کاندیدیشی بۆ پارێزگار ئامادە کردووە.

لەبەرئەوە، هەڤاڵ ئەبوبەکر بڕیاریداوە دەست لەکار بکێشێتەوە و پۆستە ڕادەستی یەکێتی بکاتەوە کە پێشتر بە شێوەی نۆرە، بۆ ماوەی دوو ساڵ وەریگرتبوو.

هەڤاڵ ئەبوبەکر، ماوەی دوو هەفتەیە مۆڵەتی وەرگرتووە و لە پارێزگا دەوامی نەکردووە، ئەمەش گومانەکانی قوڵتر کردۆتەوە.

دوای دەست لەکارکێشانەوەکەی، هەڤاڵ ئەبوبەکر دەبێتەوە بە مامۆستای زانکۆ و کاندیدی یەکێتیش بۆ شوێنگرەوەی، عیزەت سابیر، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتییە.

ھەواڵی زیاتر