خۆپێشاندانی خوێندکاران کۆتایی هات

ڕوونکردمەوەیەک لە خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان.

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
بابەت هەڵپەساردنی خۆپیشاندان ‌‌:
سڵاو خوێندکارانی خۆشەویست وەک ئاشکرایە ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە ئێمە وەک خوێندکارانی زانکۆکانی سلێمانی، ڕاپەڕین، هەڵەبجە و هەولێر. بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنمان کردووە بەمەبەستی داواکردنی مافە ڕەواکانمان بە شێوەیەکی ئاشتیانە وە ڕایدەگەیەنین هەرکارێکی ناشارستانی کرابێت تەعبیر لە چینی خوێندکار ناکات و ئێمە دوورین لێی ، جێی باسە داواکاریەکانی ئێمەی خوێندکار ڕوون و ئاشکرا بوون کە بریتیبوون لە :
ــ گەڕانەوەی دەرماڵە
ــ گەڕانەوەی شکۆی خوێندکار و شکۆی زانکۆ
ــ سزادانی ئەو کەسانەی بوونەتە مایەی ئازاری خوێندکار
ــ باشکردنی بەشەناوخۆییەکان

شایەنی باسە کە توانیومانە بەیەکگرتووی دەرماڵە بگەڕێنینەوە لەژێر ناوی پاڵپشتی.

توانیمان کارێک بکەین کە بڕیار بدرێت بە گۆڕینی سەرۆکی چوار زانکۆ لەپێناو گەڕانەوەی شکۆی خوێندکار و زانکۆ.

بەڵێندراوە بە سزادانی ئەو کەسانەش کە سزای خوێندکاریان داوە .

دەست کراوە بە باشترکردنی بەشەناوخۆییەکان و لیژنەکان بەردەوامن لە ناوچە جیاوازەکان .

لەڕێگەی لیژنەیەک لە پەرلەمان و مامۆستایانی دڵسۆزەوە لەهەوڵی کەمکردنەوەی کرێی خوێندنی پارالێلداین.

دوای ڕاوێژکردن بە کەسانی شارەزا و ئەکادیمی بە باشمان زانی لێرەدا بوەستین تا سەری ساڵی نوێ و چاوەڕوانی ئەو بەڵێنانە بین کە پێمان دراوە ، ئەگەر خاوەن بەڵێن بوون و ئامانجەکانمان هاتەدی ئەوا توانیومانە ئامانجەکان بپێکین ئەگەر نا ئەوابەردەوام ئەبین و ڕێگای تر بەکار دەهێنێن لە پێناو بەدەستهێنانی مافەکانماندا.

خوایگەورە هەموو لایەک بپارێزێت و دەستی ماندووبونی یەک یە یەکتان دەگوشین، بەپێویستیشی دەزانین داوای لێبوردن لە هەر کاسپکارێک، فەرمانبەرێک،هاوڵاتیەک بکەین کە بەهۆی ئێمەوە هە زیانێکی بەرکەوتبێت.

گروپی ڕاوێژ لە فێرخوازانی ناڕازی زانکۆو پەیمانگاکانی سنورەکانی سلێمانی، هەڵەبجە، هەولێر، دهۆک.

ھەواڵی زیاتر