مستەفا کازمی گەیشتە هەولێر

ئەمڕۆ چوارشەممە 8ی دیسەمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆک حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ھەولێر پێشوازی لە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ و شاندێکی سەربازی یاوەری کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا،سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وێڕای بەخێرهێنانی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ و شاندی یاوەری بۆ هەرێمی کوردستان، دوا پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق دوای سەرکەوتنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران تاووتوێ کراو جەخت لە گرنگیی سەقامگیربوونی دۆخی عێراق وگەشەپێدانی بارودۆخی ئابووری و چارەسەرکردنی بنەڕەتی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی کرا.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی هێرش و پەلامارەکانی ئەم دواییەی تیرۆریستانی داعش و گرنگیی چڕکردنەوەی  هەوڵ وتواناکان و بەهێزکردنی هەماهەنگیی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق کرا لە پێناو کۆتاییهێنان بە هەڕەشە و مەترسییەکانی داعش.

ھەواڵی زیاتر