وێنە.. لە هەولێر کچ و کوڕێک کوژران

پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو لە گوندی (لاجان)ی سەر بە ناحیەی شەمامک لە سنووری بنکەی پۆلیسی (تووڕەق) تەرمی دوو کەس دۆزرایەوە و دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە کە لەلایەن برایانی ئافرەتەکەوە تەقە لە هەردووکیان کراوە.

روونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر

شەوی ڕابردوو لە گوندی (لاجان)ی سەر بە ناحیەی شەمامک لە سنووری بنکەی پۆلیسی (تووڕەق) تەرمی دوو کەس دۆزرایەوە، دواتر هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر چوونە شوێنی مەبەست و دەرکەوت کەوا دوو کەس کوژراون بە ناوەکانی (ع. ف. ش) تەمەن (24 ساڵ) لەگەڵ ئافرەتێکی تەمەن (18 ساڵ) بە ناوی (ح. ق. ا).

لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا دەرکەوت کە لەسەر کێشەیەکی خێزانی لەلایەن برایانی ئافرەتەکەوە تەقە لە هەردووکیان کراوە و کوژراون.

ئێستاش هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لە لێکۆڵینەوەدان بۆ ئەوەی تۆمەتباری سەرەکیی تاوانەکە، دەستگیر بکرێت و بدرێنە دادگا.

دواتر ڕوونکردنەوەی زیاتر لەوبارەیەوە دەخەینەڕوو.

ھەواڵی زیاتر