بافڵ تاڵەبانی کارەکانی کۆمەڵەی خوێندکاران هەڵدەپەسێرێت

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان مەکتەبی سکرتاریەت و تەنفیزیی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان هەڵدەپەسێرێت، لێپرسراوی لقی زانکۆکانی کۆمەڵەی خوێندکارانیش بە رووداوی گوت، هۆکارەکەی ئەوەیە کۆمەڵەکە سکرتێر و لێپرسراوی بۆردی نەماوە و چاوەڕێی ئەنجامدانی کۆنگرە و هەڵبژاردنی دەستەیەکی نوێ دەکەن. 

 بەپێی بڕیارەکەی هاوسەرۆکی یەکێتی، سەرجەم کار و چالاکییە رێکخراوەییەکانی ئەو کۆمەڵەیە “تاوەکو هەڵبژاردن بۆ دەستەیەکی نوێی کۆمەڵەکە دەکرێت، رادەگیرێت.” دەشڵێت، دەبێت ئەو دەستە نوێیە لە “خزمەت داخوازی و خواست و بەدیهێنانی مافی خوێندکارانی کوردستان بن.” 

ھەواڵی زیاتر