پەرلەمانی کوردستان بە میوانداریی کوڕێکی دانیاڵ میتران کۆدەبێتەوە

پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و لە دانیشتنەکەدا میوانداری جیلبەرت میتران، کوڕی دانیال میتران، دۆستی دێرینی کورد دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات.

به‌پێی حوكمی مادده‌ی (٥) و بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له مادده‌ی (١٦) و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له مادده‌ی (١٨) و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له مادده‌ی (٢٠) و مادده‌كانی (٤٧، ٤٨) و بڕگەی (یەكەم) لە ماددەی (٥٢) و ماددەكانی (٥٤، ٥٥، ٥٦، ٥٧) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (١٠)ی ئاسایی خولی پایزەی ساڵی سێیەم له ‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان، له كاتژمێر (١٢)ی پێشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێشەممە ڕِێكه‌وتی ٢٠٢١/١٢/٧ به‌م شێوه‌یه بێت:
یەكەم: بەبۆنەی یادی دە ساڵەی كۆچی دوایی دۆستی كورد، خاتوو (دانیال میتران)، بڕگەی یەكەمی بەرنامەی كار بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت.
١ – بەخێرهێنان و وتەی بەڕێز سەرۆكی پەرلەمان. بەبۆنەی ئامادەبوونی بەڕێز (جیلبەرت میتران)، كوڕی دۆستی كورد خاتوو (دانیال میتران).
٢ – وتەی بەڕێز (جیلبەرت میتران).
دووەم: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژەیاسای (سەرپەرشتیكردنی پڕۆژەكانی كشتوكاڵی لە هەرێمی كوردستان-عێڕاق)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٨٧، ٨٨، ٨٩) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
سێیەم: دەستلەكاركێشانەوەی ئەندامی پەرلەمان بەڕێز (سیروان فه‌ره‌ج محه‌مه‌د) لە ئەندامیەتیی (لیژنەی پەیوندییەكان و ڕەوەندی كوردستانی)، بەپێی حوكمی ماددەی (٢٨) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.
چوارەم: خستنەڕووی بەدواداچوون و ڕاسپاردەی هەردوو لیژنەی (كاروباری پێشمەرگە) و لیژنەی (ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم)، سەبارەت بە هێرشەكانی ڕِێکخراوى تیرۆریستیى دەوڵەتى ئیسلامى لە عێراق و شام، ناسراو بە (داعش) بۆ سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە.
پێنجەم: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژەیاسای (هەمواری یاسای وەزارەتی دارایی و ئابووری لە هەرێمی كوردستان-عێراق)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٨٧، ٨٨، ٨٩) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
شەشەم: خستنەڕووی بەدواداچوونی لیژنەی (دارایی و كاروباری ئابووری)، سەبارەت بە داهاتەكانی هەرێمی كوردستان.

ھەواڵی زیاتر