داعش هێرشی کردە سەر گوندێکی سنووری قەرەچووخ ‘شەهید و بریندار هەن’

ئەمشەو داعش لە سنووری سەرگەڕان و چیای قەرەچووخ هێرشیان کردە سەر دوو گوند، بەپێی ئەو زانیارییە سەرەتاییانەی خەڵکی گوندی خدرجیجە بە رووداویان داوە، لە ئەنجامی رووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ داعش، شەهید و برینداریان هەیە. 

 ئەو گوندانەی داعش هێرشی کردوونەتە سەر ناویان لهێبان و خدرجیجەن. لهێبان لە سنووری سەرگەڕانە و خدرجیجە لە سنووری قەرەچووخە کە سەر بە شارۆچکەی دیبەگەیە.

هاونیشتمانییەک لە گوندی خدرجیجە کە نەیویست ناوی بڵاوبکرێتەوە، رایگەیاند، “هێرشیان کرد، بە ئار بی جی لە ماڵێکیان داوە و بەهۆیەوە شەهید و بریندار هەن.” سیروان بارزانی، بەرپرسی میحوەری گوێڕ – مەخموور رایگەیاند، داعش هێرشی کردووە و ئۆپەراسیۆنی ئەوانیش بەردەوامە. هاوکات بەبێ ئەوەی ئاماژە بە ژمارەیان بدات، گوتی “شەهید و بریندار لە خەڵکی سڤیل و پێشمەرگەش هەن.”
 هاونیشتمانییەکی دیکە هەر لە هەمان گوند گوتی، “خۆمان رووبەڕوویان بووینەتەوە و ئێستا هێزی پێشمەرگە بەڕێگەوەن بۆ شوێنەکە.

رووداو

ھەواڵی زیاتر