حكومه‌تی هه‌رێم چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی نوێ له‌ پارێزگای سلێمانی جێبه‌جێ ده‌كات

بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایگه‌یاند: حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕەزامەندیی داوە بۆ جێبەجێکردنی چەند پڕۆژەیەک بە گوژمەی 3 ملیار و زیاتر لە 200 ملیۆن دینار .

ئاگرین عەبدوڵا، بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، رایده‌گه‌ێنێت: حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕەزامەندیی لەسەر چەند پڕۆژەیەک داوە، ئەوانیش پڕۆژەی قیرتاوکردنی ڕێگای گوندی باساک لە سلێمانی بە گوژمەی 733 ملیۆن و700 ھەزار دینار و پڕۆژەی قیرتاوکردنی ڕێگای گوندی چنارە-زڵزەڵە لە سلێمانی بە گوژمەی 278 ملیۆن و 36 ھەزار دینار و پڕۆژەی قیرتاوکردنی ڕێگای سەرسیر بۆ ڕێگای زەلان-سیوەیل بە گوژمەی 988 ملیۆن دینار لە پارێزگای سلێمانی و پڕۆژەی قیرتاوکردنی گوندی دێری لە ئیدارەی ڕاپەرین بە گوژمەی 199 ملیۆن و 270 ھەزار دینار .

بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕوونیشی کردەوە کە کۆی گشتیی پارەکە سێ ملیار و200 و شەش ھەزار دینارە ڕەزامەندیی لەسەر دراوە بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکان

ھەواڵی زیاتر