یەکێتی قوتابیانی پارتی: پشتگیری لە تەواوی ماف و داخوازییەكانی قوتابیانی زانكۆ و پەیمانگاكان دەكەین لە داواكردنی دەرماڵە.
داواكارین لە دەزگاكانی ئاسایشی ناوخۆ لە سنوری پارێزگای سلێمانی، بەرپرسیارانە و دوور لە توندوتیژی مامەڵە بكەن و ئەركی خۆیان لە پاراستنی قوتابیان جێبەجێبكەن.
بە توندی ئیدانەی ھەر ھەوڵێكی كەسیی یان حزبی دەكەین بۆ بە سیاسیكردنی ئەم پرسە، یان بە كەرەستەكردنی ئەم پرسە یان ھەر پرسێكی تری پەیوەست بە قوتابیان بۆ مەرامی تر.
داواكارین قوتابیان ھێمنانە و دوور لە پەنابردن بۆ ھەر كردەوەیەكی ناشیاو كە دوورە لە بەرزی ئاستی توێژی قوتابیان، داواكارییەكانیان بخەنەڕوو.
داواكارین حكومەت بە پێی توانای دارایی خۆی، بڕیاری پێویست بدات لە بارەی داواكاری قوتابیان بدات