بەشێکی دیکەی پارەی گەنمی جووتیاران گەیشت

بەشی حەوتەمی چەکی بانکی پارەی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢١ گەیشتۆتە هەرێمی کوردستان.

رۆژی سێشەممە رێکەوتی ۲۳-١١-٢٠٢١ ( نەوزاد شێخ کامیل) بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ڕایگەیاند: بەشی حەوتەمی چەکی بانکی پارەی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢١ گەیشتۆتە هەرێمی کوردستان و پاش ئەوەی ڕێکارە کارگێڕیەکان تەواو دەبێت لە ڕێگای بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی دانەوێڵەکانی هەرێم، چەکە بانکیەکان بە برا جوتیارەکان دەدرێت و بە زووترین کات لە بانکی شارەکان وەریدەگرن، بڕە پارەی هاتوو بەم شێوەی لای خوارەوەیە:-

سڵێمانی:- یەک ملیارو چوارسەد ملیۆن دینار

هەولێر:- نۆسەدو بیست وسێ ملیۆن دینار

دهۆک: سەدوچل ملیۆن دینار

ھەواڵی زیاتر