وهزارهتی كارهبای حكومهتی ههرێمی كوردستان، کار و پلانی باشتر بۆ چاككردنی دۆخی کارەبا لە وەرزی زستان دهخاته روو.
راگهیاندنی وهزارهتی كارهبا رایگهیاند، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەت بە سەرپەرشتی کەمال محمد ساڵح ئەم بڕیارانەی خوارەوە دران:
-تەواويی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی کارەبا و وێستگەکانی بەرهەمهێنانی كارەبا پابەندی بڕیارەکانی کۆنتڕۆڵی ناوەندی وەزارەت دەبن.
-ئامادەکاریی بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی دابەشکردنی کارەبا بۆ وەرزی زستان لە مانگەکانی (2,1,12) دەکرێت.
-ڕاپۆرتی (داهاتی کارەبای شارەکان و سەرپێچییەکان) ئامادە دەکرێت.
-هەڵمەتی نەهێشتنی سەرپێچی بەردەوام دەبێت و ڕێکكاریی یاسایی بەرانبەر سەرپێچیکاران دەگیرێتە بەر.
-بە کەمکردنەوەی رۆتین و دابینکردنی پێداویستییەکانی، پڕۆژەی پێوەری زیرەک خێراتر دەکرێت و ژمارەیەکی زیاتر دەبەسترێت.
-لیژنەکانی پێوەری زیرەک لە پارێزگاکان بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەی ناوەندی پێوەری زیرەک، کێشەی دانانی پێوەری زیرەک بۆ ئەو هابەشانەی کارەبا چارەسەر دەکەن کە ستوونی کارەبایان نییە.
K24