چەند بازرگانێك بە پارەی زۆر گون لە گەنجان دەكڕن و دەیبەنە دەرەوە
لە بەرنامەی (ئەلمیزان) کە لەسەر شاشەی کەناڵی (ئەلئەخباریە ئەلعراقیە) پەخش دەکرێ، دکتۆر ئەحمەد عەبادی، پسپۆڕی یاسایی، باسی لە فرۆشتنی گون لەلایەن گەنجانی عێراقی کرد بە کارەسات ناوی برد و و ئاماژەی بەوە کرد، ئەو ئەندامەی گەنجان لە لایەن بازرگانانی مرۆڤەوە دەبرێتە دەرەوەی عێراق.
دکتۆر ئەحمەد عەبادی داوای لە بەرپرسانی عێراقی کرد، گرنگیی بەم دیاردە ترسناکە نامۆیە بە کۆمەڵگای عێراقی بدەن، چونکە دەرهاویشتەی ترسناکی بەسەر چارەنووسی ئەو گەنجاوە دەبێ، کە رازین لەبەرامبەر بە پارە کاری وا نەشیاو بکەن.
باسیشی لەوە كرد كە جگە لەوەی گەنجان بۆ بازرگانیكردن بە گونەكانیان هان دەدرێن، پارەیەكی زۆریشیان پێ دەدەن، گوتیشی: ”وەزارەتی ناوخۆ هەماهەنگ دەبێ لەگەڵ هەواڵگری بۆ نەهێشتنی ئەو دیاردەیە، بێگومان ئەوان تاوانبارانیان دەستگیر کردوون کە تاوانبارن بە بازرگانیکردن بە گون،- چونکە ئەوان بڕە پارەیەکی زۆر بۆ خەڵک پێشنیار دەکەن و بۆ ئەم کارە هانیان دەدەن. بۆ ئەم بابەتە پێویستە وەزارەتی ناوخۆ و تەواوی کۆمەڵگای عێراقی ئاگایان لەم خاڵە بێ، چونکە ئەمە جگە لەوەی تاوانە، شەرمەزاریشە بەرامبەر بە گەلی عێراق“.
باسنیوز