به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر له ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌دات، له شه‌ڕی نێوان دوو هاوڕێدا كه‌سێكیان چه‌قۆى به‌ركه‌وت و گیانى له‌ده‌ست دا.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 20/11/2021، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: “دوای ئەوەی هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە حاڵەتێکی شەڕکردن لە گەڕەکی سێتاقان ئاگادار کرانەوە، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و دەرکەوت کە دوو هاوڕێ بووه‌تە شەڕیان و لە ئەنجامدا یەکێکیان بە ناوی (ش. ج. ص) چەقۆی بەرکەوتووە و گیانی لەدەست داوە”.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، ئێستا هێزه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر لە حاڵەتی لێکۆڵینەوەدان بۆ ئەوەی بکەری سەرەکیی تاوانەکە دەستگیر بکرێت و بدرێتە دادگا.