كچێكی تەمەن 13 ساڵ لە قەزای كۆیەی سەر بە پارێزگای هەولێر، لە ماڵ چووەتە دەرەوە و ماوەی چوار ڕۆژە نەگەڕاوەتەوە، بەڕێوەبەری پۆلیسی كۆیە ڕای گەیاند لە هەوڵی دۆزینەوەیدان.
عەلی عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری پۆلیسی كۆیە ڕایگەیاند، ماوەی چوار ڕۆژە كچێكی تەمەن 13 ساڵ بە ناوی شەیما محەمەد بێسەروشوێنە و هێزەكانی پۆلیس لە هەوڵی گەڕاندان بۆ دۆزینەوەی ئەو كچە.
باوك و دایكی كچەكە بانگەوازیان كردووە كە كچەكەیان چووەتە دەرەوە بەنیازی ئەوەی بچێت بۆ لای هاوڕێیەكی وانە بخوێنێت، بەڵام نەهاتووەتەوە و ڕفێندراوە، بەڵام نازانن لە كوێیە و سكاڵایان لای پۆلیسی ئازادی تۆمار كردووە.