پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، بۆچوونی پارتی ئەوەیە لەوادەی خۆیدا بەبێ دواکەوتن ئەنجامبدرێت.
وتەبێژەکەی فراکسیۆنی پارتی وتی” :هەڵبژاردن بە یەک بازنە بێت و لیستی کراوە بێت، هەروەها یاسای هەڵبژاردن بێ کێشەیەو پێویستی بەهەمووار نییە”.
ئاماژەی بەوەشدا، بەنسبەت دەستوور خواستی پارتییە لەم خولەی پەرلەمان ئەم پرسە یەکلا ببێتەوەو هەموو لایەنەکان تێیدا کۆدەنگی دروستبکەن و دەستورێک بنووسرێتەوە هەموو تاکێکی ئەم وڵاتە لەهەر نەتەوەو ئاینێک خۆی تێدا ببینێتەوە.