ژن و مێردێک لەماڵی خۆیاندا کوژران

گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک بە رووداوی راگەیاند، شەوی رابردوو ژن و مێردێک لە ماڵەکەی خۆیاندا لە گەڕەکی شۆراوی کەرکووک کوژراون

رائید عامر نووری، وتەبێژی پۆلیسی کەرکووک رایگەیاند ” رووداوەکە درەنگانی شەوی رابردوو روویداوە، بەڵام کەمێک بەر لە ئێستا هێزەکانمان ئاگادارکراونەتەوە، هەردووکیان لەنێو ماڵەکەیاندا کوژراون.”

بە وتەی وتەبێژی پۆلیسی کەرکووک، ئەوانەی ئەو کارەیان کردووە چەند کەسێک بوون و پارەیان دزیوە و ئۆتۆمبێلێکیشیان دزیی بوو بەڵام ئۆتۆمبێلەکە دۆزراوەتەوە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.

رووداو

ھەواڵی زیاتر