مەلا بەختیار: لە هیچ کۆبوونەوەیەکی سیاسیی ئامادە نابم

مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندەییەکانی یەکێتی ڕایگەیاند، هەتا وەڵامی راپۆرتەکەم سەبارەت بە ژەهرخواردکردنم، بە دانانی لیژنەی لێکۆڵینەوە نەدرێتەوە، لە هیچ کۆبونەوەیەک و داوەتێکی سیاسی ئامادە نابم.

سەبارەت بە سەرۆکی ئەنجومەنی باڵا و جێگرەوەی!

بڕیار بوو کۆبونەوەیەکی ئەنجومەنی باڵا و هەڤاڵ بافڵ و چەند ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی (١٧/١١/٢٠٢١) ئەنجام بدرێ. بە مەرام دەنگۆی ئەوە بڵاو کراوەتەوە گوایە، جێگری بەڕێز کۆسرەت رەسوڵ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵا، لەو کۆبونەوەیەدا دادەنرێ.

یەکەم: بەندە، هەتا وەڵامی راپۆرتەکەم سەبارەت بە ژەهرخواردکردنم، بە دانانی لیژنەی لێکۆڵینەوە نەدرێتەوە، لە هیچ کۆبونەوەیەک و داوەتێکی سیاسی ئامادە نابم.

دووەم: هەتا هەڤاڵ کۆسرەت رەسوڵ زیندوو بێ، کە هیوای چاکبونەوەو تەمەن درێژی بۆ دەخوازم، لە مۆراڵی من دوورە بیریش لەوە بکەمەوە جێگەی بگرمەوە. بۆیە تکایە هەر پروپاگەندەیەک لەم بارەوە کرابێ، بە مەرام باسکراوە.. بڕیاری لەم جۆرە لە بەرنامەی من و ئەنجومەنی باڵای سیاسیدا نییە.

مەلا بەختیار

ھەواڵی زیاتر