ھەولێر.. بەھۆی پبشبڕکێوە شۆفێرێک سووتا

وتەبێژی پۆلیسی ھاتووچۆی ھەولێر ڕایگەیاند، کاتژمێر 1ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر شەقامی 150مەتری هەولێر، دوو ئوتومبێلی تایبەت لە جۆرەکانی پاسات و نیسان پێشبڕکێ دەکەن لەنێوان خۆیان، کاتێک دەگەنە کۆتایی بەشی یەکەمی تەواوکراوی شەقامەکە چەند تاسەیەکی پلاستیکی دێتە پێشیان کە بۆئەوە دانراون وەکو ئاگاداریەک بێت بۆ تەواو بوونی شەقامەکە و گەیشتن بە کۆتایی، بەڵام تاسەکان دەبڕن بەخێرایی و ئوتومبێلەکان هەر ناوەستن وەبەردەوام دەبن لەڕۆیشتن، تاکو دەگەنە کۆمەڵێک پارچەی کۆنکریتی کەلەکۆتایی شەقامەکە دانراون بۆئەوەی شوفێران لەشەقام دەرنەچن وەخۆیان بەوانیش دادەکێشن.

فازڵ حاجی دەڵێ: بەداخەوە لەدەرەنجامی ڕووداوەکە شوفێری نیسانەکە هەر لەناو ئوتومبێلەکەی سووتا و گیانی لەدەستدا کەنزیکەی 100مەتر لەشەقام دوورکەوتبۆوە ، شوفێری پاساتیش زۆر بەسەختی برینداربوو کە ئوتومبێلەکەی ئەویش لەشەقام دەرچووبوو، زیانێکی زۆریش بەر ئوتومبێلەکان کەوت.

ھەواڵی زیاتر