مەسرور بارزانی بە تەلەفۆن لەگەڵ مەلا بەختیار قسەی کرد

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 13ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ، بەخێرهاتنەوەی مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی کرد و لە تەندروستی پرسی .
سەرۆکی حکومەت خۆشحاڵی خۆی بە گەڕانەوەی مەلا بەختیار و باشتربوونی دۆخی تەندروستییەکەی دەربڕی و هیوای لەش ساغی و تەندروستییەکی باشی بۆ خواست.
مەلا بەختیار ،سوپاسی سەرۆکی حکومەتی کرد بۆ پەیوەندی و هەواڵپرسینی .

ھەواڵی زیاتر