كۆبونەوەی پەڕلەمانی كوردستان دواخرا

كۆبونەوەی پەڕلەمانی كوردستان بۆ ماوەی ٢٤ كاتژمێر دوا خرا

سیروان بابان ئەندامی پەڕلەمانی كوردستان بە تۆڕی میدیای باڵكێشی ڕاگەیاند لەسەر داوای بەشێكی زۆر لە فڕاكسیۆنەكان كۆبونەوەی ئەمڕۆی پەڕلەمانی كوردستان بۆ سبەینێ دواخرا

بابان وتیشی ئەو وەك پەڕلەمانتاری سەربەخۆ ئامادەیی دانیشتنەكانی پەڕلەمانی كوردستان بوو لەسەر داوای بەشێكی زۆر لە فڕاكسیۆنەكان دانیشتنەكانی پەڕلەمان دواخرا

وابڕیاربوو ئەمڕۆ پەڕلەمانی كوردستان دانیشتنی ژمارە شەش بۆ قسەكردن لەسەر چەند پرسێك ئەنجام بدات بەڵام كۆبونەوەكان دواخران

ئەوە لە كاتێكدایە پێشتر تۆڕی میدیای باڵكێش ڕایگەیاندبوو هەریەە لە فڕاكسیۆنی گۆڕان و كۆمەڵ و یەكگرتوو سەربەخۆكان بەشداری لە دانیشتنی پەڕلەمانی كوردستان دەكەن

ھەواڵی زیاتر