بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کچێکی تەمەن 27 ساڵ لەلایەن یەکێک لە هاوپۆلەکانی زانکۆی کە چەندین جار داوای خوازبێنی لێکردبو و ئەویش وڵامی نەرێنی پێ دابوو، ڕفێندراوە و دوای ئەوەی دەسدرێژی کراوەتە سەر، کوژراوە.
ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویکردەووە، ڕۆژی هەینی 5ی تشرینی دووەم، کچێکی خەڵکی کرماشان بە ناوی ‘نگار ئەحمەدی’ لە خوێندکاەی زانکۆ بووە لە لایەن یەکێک لە هاوپۆلییەکانی زانکۆی ڕفێندراوە و دوای ئەوەی دەسدرێژی کراوەتە سەر کوژراوە، بەپێی قسەی کەسوکارەکەشی بکوژەکە دوای ئەوەی کچەکەی کوشتووە، خۆی ڕادەستی پۆلیس کردووە و زانیاری لەسەر شوێنی تەرمەکەی بە پۆلیس داوە.
بە پێی بەدواداچوونەکانی ڕێکخراوی هەنگاو، ”بکوژ لە نەتەوەی ئازوەریەو و خەڵکی ئورمییەیە، بە هاوکاری دوو هاورێی خۆی نیگاریان دزیوە و لە نزیک ئەسەدئابادی سەر بە پارێزگای هەمەدان دوای ئەوەی دەسدرێژی کردووەتە سەری، نگاری خنکاندووە و دواتر چەند گولەی پێوە ناوە.”
ئەوەشخراوەتەڕوو، بکوژەکە دوای ئەوەی نگاری کوشتووە، خۆی ڕادەستی پۆلیس کردووە و زانیاری لەسەر شوێنی تەرمی نیگاری بە پۆلیس داوە و توانیویانە تەرمەکەی بدۆزنەوە.
یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی کچەکە وتوویەتی، ”ئێمە ڕۆژی هەینی ڕێوڕەسمێکی لەدایکبوونی یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەکەمان هەبوو و چاوەڕوانی گەڕانەوەی نگار بووین، ئەم چاوەروانییە زۆری خایاند و مۆبایلەکەیشی کوژابوویەوە و بۆیە ئیمە زۆر دڵەڕاوکەمان بۆ دروست بوو، لە کۆتاییدا شەو پۆلیس ئێمەیان لە کوشتنی نگار ئاگادار کردەوە.”