نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاند: “ئەو هەوڵە شکستخواردووە بۆ تیرۆرکردنی مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە رێگەی بە ئامانجکردمنی شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی لەبەغدا ئەنجام درا سەرکۆنە دەکەم. سوپاس بۆ خوای گەورە کە تەندروستیی باشە”.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەروەها لە پەیامەکەیدا رایگەیاند: “ئەم کردەوە تیرۆریستییە بەرەوپێشچوونێکی مەترسیدارە کە هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیریی وڵات دەکات و هۆشداریی دەدات لە دەرئەنجامە سەختەکان. داوا لە هەموو کەسێک دەکەم کە ئارامی بپارێزن و دان بە خۆیاندا بگرن.”