لە بەغدا ‌بە درۆن هێرشکرایە سەر ماڵی مستەفا کازمی

ئەمڕۆ یەکشەممە 7ی تشرینی دووەمی 2021،  لە رێگەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر ماڵی مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ناوچەی سەوز. 

میدیاکانی عێراق رایانگەیاند، سێ لە پاسەوانەکانی ماڵی مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کاتی بەئامانجکردنی ماڵەکەی لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە، برینداربوون.  

دوای هێرشەکە، مستەفا کازمی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر، هەموولایەکی دڵنیاکردەوە کە تەندروستیی باشە و لە تویتێکدا نووسیوویەتی “پێشتر و ئێستاش پرۆژەی گیانفیدایی بووم بۆ عێراق و گەلی عێراق، مووشەكەكانی ستەمكاری ئیمانداران سڵ ناكاتەوە، و موویێكی ھێزە ئەمنییە قارەمانەكانمان نالەرێنێتەوە لە مكوڕی و سووربوونیان بۆ پاراستنی ئاسایشی خەڵك و  بەدیھێنانەوەی ماف و دانانەوەی یاسا بۆ سەر رێچكەی خۆی”.

ھەواڵی زیاتر