ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێـەوە

وابڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان بۆ قسەكردن لەسەر چەند پرسێك كۆببێتەوە , به‌رنامه‌ى كاری دانیشتنی ژماره‌ (6)ی ئاساییی خولی به‌هاره‌ى رۆژی یه‌كشه‌مه‌ بەڕێوەدەبات.

بەپێی كارنامەی دانیشتنەكەی پەرلەمانی كوردستان ئەمڕۆ گفتوگۆ لەسەر چەند پرسێك دەكرێـت و بەپێی زانیاریەكانی تۆڕیی میدیایی باڵكێش پێدەچێت  ڕێواس فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و فراكسیۆنی یەكێتی بەشداریی دانیشتنەكەی پەرلەمان كوردستان نەكەن

بەپێی زانیاریەكانی تۆڕیی میدیایی باڵكێش بزوتنەوەی گۆران بەشداریی كۆبونەوەكانی پەرلەمانی كوردستان دەكات و هەریەكە لە پەرلەمانتارە سەربەخۆكان و فراكسیۆنی یەكگرتوو كۆمەڵی ئیسلامیش بەشداریی لە كۆبونەوەكانی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستان دەكات

ھەواڵی زیاتر