بەشێکی تری پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم گەیشت

بەڕێوەبەرى گشتى بازرگانى هەرێم رایگەیاند “چەکى بانکى بەشى شەشەمى پارەى جوتیاران گەیشتە هەرێمى کوردستان و دەست بەدابەشکردنى بەسەر جوتیاران دەکرێت.


ئەمڕۆ پێنج شەممە 4ی تشرینی دووەم، ”نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەرى گشتى بازرگانى هەرێم بڵاوکردەووە، ئاگادارکراینەوە کە چەکی بانکی بەشی شەشەمی پارەی جوتیاران بۆ ساڵی 2021 گەیشتۆتە هەرێمی کوردستان و دەست بەدابەشکردنى بەسەر جوتیاران دەکەین.


پارەکە بەم جۆرە بەسەر جوتیارانى شارەکانى هەرێمى کوردستان دابەش دەکرێت :


1- سلێمانی:- ( 616 )شەش سە دو شازدە ملیۆن دینار .
2- هەولێر:-(393)سێ سەدو نەوەدو سێ ملیۆن دینار .
3- دهۆک:-(59)پەنجاو نۆ ملیۆن دینار.


ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، “پاش ئەوەی لە ڕێگای بانکەکانی هەرێم راستاندنی بۆ دەکرێت لە ئایندەیەکی نزیکدا بەسەر جوتیارانی خۆشەویست دابەشکردنی دەکرێت”.

ھەواڵی زیاتر