ئێران و ئەمریکا لە دەریای عوممان ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە
هیزی دەریایی ئەمریکا ویستی دەستبەسەر کەشتییەکی نەوتهەڵگری ئێراندا بگرێت، سوپای پاسدارانی ئێرانیش کەشتییەکەیان لە دەستی هێزە ئەمریکاییەکان ڕزگار دەکەن.
سوپای پاسدارانی ئێران لە تۆمارێکی ڤیدیۆیی دا کە بڵاوی کردووەتە، ڕایگەیاند کە توانیویانە کەشتییەکی نەوت هەڵگری ڤێتنامی لە دەریای عوممان لە دەستی هێزی دەریایی ئەمریکا ڕزگار بکەن کە نەوتی وڵاتەکەیان گواستووەتەوە.
وەک لە تۆمارە ڤیدیۆییەکەدا دیارە، بەر لەوەی هێزی دەریایی ئەمریکا بگەنە کەشتییە نەوت هەڵگرەکە، سوپای پاسدارانی ئێران بە هەڵیکۆپتەرەوە دەگەنە سەر کەشتییە ڤێتنامییەکە و ڕێگەش لە کەشتییە ئەمریکییەکە دەگرن.
لە کۆتاییدا هێزەکانی ئێران توانیان کەشتییە سەربازییەکە لە دەستی هێزەکانی ئەمریکا ڕزگار بکەن و بەرەو سنوورە ئاوییەکانی خۆیانیان ببەنەوە.