“لەهەڵبژاردنی رابردوو له‌سه‌ر ده‌ستى لاهور جه‌نگى، یه‌کێتیى 8 کورسى په‌رله‌مانى ته‌زویر کردووە”

بوار نیوز

بافڵ تاڵەبانی بۆ سەرکردایەتی یەکێتی: دەنگەکانمان کەمی نەکردووە، چونکە لەهەڵبژاردنی رابردوو له‌سه‌ر ده‌ستى لاهور شێخ جه‌نگى، یه‌کێتیى 8 کورسى په‌رله‌مانى ته‌زویر کردوە‌
بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستاندا لەکۆبونەوەی هەفتەی رابردووی سەرکردایەتی حیزبەکەی لەسلێمانی بەئەندامانی سەرکردایەتی سلێمانی یەکێتی راگەیاندووە، کە ئەوان وەک یەکێتی
دەنگەکەنیان کەمی نەکردووە، چونکە لەهەڵبژاردنی رابردوو له‌سه‌ر ده‌ستى لاهور شێخ جه‌نگى، یه‌کێتیى 8 کورسى په‌رله‌مانى ته‌زویر کردوە‌

له‌ کۆبوونه‌وه‌ى هه‌فته‌ى رابردووى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتیى له‌سلێمانى که‌ ئاراس شێخ جه‌نگى ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى ئه‌و حزبه‌ش به‌شداری تێدا کرد، بافڵ تاڵه‌بانى، هاوسه‌رۆکى یه‌کێتیى نیشتیمانی کوردستان به‌ ئاماده‌بووانى کۆبوونه‌وه‌که‌ى راگه‌یاندوه‌، ژماره‌ى ده‌نگه‌کانى یه‌کێتیى له‌ هه‌ڵبژاردنى 10ى ئۆکتۆبه‌رى ئه‌مساڵى په‌رله‌مانى عێراق که‌می نه‌کردوه‌، چونکه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراقى 2018 یه‌کێتیى له‌سه‌ر ده‌ستى لاهور شێخ جه‌نگى، هاوسه‌رۆکى یه‌کێتیى 8 کورسى په‌رله‌مانى ته‌زویر کردوه‌.

زانراوە کە لە کۆبوونه‌وه‌که‌دا ناوبراو، ئه‌وه‌شى خستۆته‌ڕوو، له‌هه‌ڵبژاردنى 2018ه‌ى په‌رله‌مانى عێراق، لاهور شێخ جه‌نگى باسى له‌ ساخته‌کردنى 8 کورسى په‌رله‌مانى کردوه‌، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر ژماره‌ى ده‌نگه‌کانى ئه‌وکات له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنى ئه‌مجاره‌ به‌راورد بکرێت هه‌مان ژماره‌یه‌.ز

ھەواڵی زیاتر