به تۆمه‌تی ده‌ستكاریكردنی رێڕه‌وه‌ی ئاوه‌ڕۆی پڕۆژه‌ی نیشته‌جێبوونی شاره‌كه و بههانانهچوونی دانیشتووانه‌كه، خاوه‌نی پڕۆژه‌ی شاری زێڕین ده‌ستگیركرا.
بەپێی زانیارییەکان، خاوه‌نی پڕۆژه‌كه له دوێنێ شه‌وه‌وه ده‌ستگیركراوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌مته‌رخه‌می له به‌هاناوه‌چوونی دانیشتووانی پڕۆژه‌كه كردووه.
خاوه‌نی پڕۆژه‌كه ده‌ستكاری رێڕه‌وی ئاوه‌ڕۆی شاره‌كه‌ی كردووه، كه بووه‌ته هۆی درووستبوونی زیانێكی زۆر به دانیشتووانی پڕۆژه‌كه و لافاو چووەتە ناو 200 ماڵ.