سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هاوكاریی ئه‌و خێزانه ده‌كا كه دوێنێ له هه‌ولێر به جارێك شه‌ش منداڵیان بوو و داوای هاوكارییان كردبوو.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند: نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، به نوێنه‌رایه‌تیی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هاوكاریی سه‌رۆكی حكوومه‌ت پێشكه‌شی ئه‌و خێزانه ده‌كه‌ین كه دوێنێ له هه‌ولێر شه‌ش منداڵیان به جارێك بوو.
دوێنێ له نه‌خۆشخانه‌ی له‌دایكبوونی هه‌ولێر، ژنێك به جارێك شه‌ش منداڵی بوو، ئه‌و خێزانه داوایان كرد كه هاوكاری بكرێن و ئه‌مڕۆش هاوكاریی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان پێ ده‌درێ.