ناوی ئەو بەرپرسانەی یەکێتی کە ژەهرخوارد کراون ئاشکرا کرا

له‌ دواى رووداوى 8ى ته‌مموزى 2021، زۆرێک له‌سه‌رکرده‌ کۆنه‌کانى یه‌کێتیى به‌ گومانى ژه‌هر خواردنیان پشکنینى پزیشکیان ئه‌نجامداوه‌. به‌پێى ئه‌نجامه‌ سه‌ره‌تاییه‌کانیش زۆربه‌ى مه‌کته‌ب سیاسییه‌ کۆنه‌کان ژه‌هر خوارد کراون.

هه‌ر به‌پێى راپۆرته‌ پزیشکییه‌کان، مادده‌ى به‌کارهاتوو بۆ ژه‌هر خواردکردنه‌که‌ش له‌ یه‌ک جۆره‌و کاریگه‌رى ژه‌هره‌که‌ش له‌سه‌ر کۆئه‌ندامى هه‌رس و مێشکى ئه‌و که‌سانه‌ بوه.

ئه‌و سه‌رکردانه‌ى که‌ گومانى ژه‌هرخواردن کردنیان لێده‌کرێت بریتین له‌: هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، کۆسره‌ت ره‌سوڵ، بافڵ تاڵه‌بانى، مه‌لا به‌ختیار، وه‌ستا حه‌سه‌ن، ئاسۆ مامه‌ند، عه‌تا سه‌ره‌واى، شێخ جه‌عفه‌ر، حاکم قادر، شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و چه‌ند سه‌رکرده‌یه‌کى دیکه.

بەپێی زانیارییەکان، جۆری ئەو ژەهرەی بەکارهاتووە، کاریگەرییەکانی لەماوەیەکی درێژخایەندا دەردەکەون و هێواش هێواش ئەو کەسەی ژەهرخوارکراوە هەست بەکاریگەرییەکانی دەکات.

بەشێک لەو سەرکردانەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کە بەپێی راپۆرتە پزیشکییەکان کاریگەری ئەو ژەهرە لەجەستەیاندا هەیە، دەبێت زوو زوو سەردانی پزیشکی تایبەتمەند بکەن و لەژێر چاودێری پزیشکیدا بن بۆ ئەوەی بتوانرێت چارەسەر وەربگرن.

یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەچەندین وێستگەدا ڕوبەڕوی ململانێی ناوخۆیی بووەتەوەو بەچەندین شێواز باڵە نەیارەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕوبەڕوی یەکتر بونەتەوە، بەڵام یەکەمجارە بەو شێوە فراوانە باڵە نەیارەکان لەساخکردنەوەی کێشەکانیان پەنا بۆ ژەهرخوارکردنی یەکتری ببەن.

بەپێی زانیارییەکان، سەرەداوی ژەهرخواردکردنی ئەو بەرپرسانەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەدوای روداوەکانی 8ی تەموز لەو کاتەی بافڵ تاڵەبانی بانگەشەی ئەوەی کرد کە ژەهرخوارکراوە، ئەو کەسەی کە مەلا بەخیتاری ژەهرخوارد کردووە، بە خواستی خۆی و بەبێ لێکۆڵینەوە ئیعترافی لەسەر کارەکەی کردوەو وتویەتی: مەلا بەختیارمان ژەهر خوارد کردوە با فریای خۆی بکەوێت.

لای خۆشییەوە مەلا بەختیار، وەستا حەسەنی بەڕێوەبەری ئاسایش ئاگادار دەکاتەوەو پێی دەڵێت کە پشکنین بکات، چونکە زانیاری هەیە زۆرێکیان ژەهر خوارد کرابن.

بەپێی زانیارییەکان، زۆربەی پشکنینەکانی بەرپرسانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەوڵاتی ئەڵمانیاو عەممانی پایتەختی ئوردن ئەنجامدراون.

ژێدەر

بوار نیوز

ھەواڵی زیاتر