دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد لەنوسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵ كە كچەكەی ڕفێندراوە ، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دوای كۆكردنەوەی زانیاری وورد لەسەر شوێنی تۆمەتبار و وەرگرتنەوەی كامێراكانی چاودێری توانرا تۆمەتبار لەلایەن نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵەوە دەستگیربكرێت .
لەئێستادا ترمەتبار (ع ، س ، ع – تەمەن 19 ساڵ ) بەبڕیاری بەڕێزدادوەر و بەپێی ماددەی 421 لەیاساسی سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دانی ناوە بەتاوانەكەیدا ، لەكاتی لێكۆڵینەوەشدا تۆمەتبار دانی ناوە بەچەندین تاوانی دزیكردنی ماتۆڕ سكیل
.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان