تەیموری ئەنفال ڕایگەیاند کە ژەهر خوارد کراوە و لە پۆستێکدا دەڵێت: بەداخەوە بە ئامانج کراوین و سەردانی دکتۆرم کرد لە خەستەخانەی ئیمیرجنسی و پشکنینی ژەهریان بۆ ئەنجامدا دەرکەوت پشکنینەکەم پۆزەتیڤە و ژەهرخوارد کراوم، بەو هۆیەشەوە زۆربەی دانەکانم شکاون هەتاکوو ئێستە ئەسەری ئەو ژەهرە بەجەستمەوە دیارە و وەزعم باش نیە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ خراپتر ئەبم ، زۆربەی جاریش کە شتێک دەخۆم لەگەڵیدا لەتێک لە دانەکانم دەشکێن و کاریگەری خراپی بەسەر مێشک و سەرمدا هێناوە هەندێک جار کە ڕێدەکەم سەرم دەسوڕێت و دەکەوم هەر لەبەر ئەو هۆکارانەش بوو سەردانی دکتۆرم کرد.
تەیموری ئەنفال