ڕەیحانە پارسا کوژراوە!

دوای ئەوەی دوێنێ شەو (ڕەیحانە پارسا) لە لایڤدا بووە و لەناکاو ڵایڤەکەی پچڕاوە سەر لەبەیانی ئەمڕۆ دەنگۆی کوژرانی خانمە ئەکتەر “ڕەیحانە پارسا” کە بە ڕۆڵی “لەیلا” لە زنجیرەی (باوک) بەشدار بوو، بڵاوبووەتەوە.

بەپێی سەرچاوەکان سەرەتا وا گومانکرا خۆکوژی بێت، بەهۆی کۆتا ستۆرییەکانی (ڕەیحانە پارسا) کە تیایدا ئاماژەی بە هەنێک کار کردووە کە ئەبوو پێش مردن ئەنجامیان بدات، بەڵام دواتر ڕوون بوەتەوە کە کوژراوە.

تا ئێستا هیچ پێگەیەکی فەرمی ئێران و خێزانەکەی هەواڵەکەیان پشتڕاست نەکردۆتەوە.

ڕەیحانە پارسا لە درامای (باوک) ناوبانگی پەیاکرد و بەهۆی نەگونجانی هەڵسوکەوت و شێوازی ژیانی لەگەڵ ئێران، وڵاتی جێهێشت.

سەرچاوە: کورد فیلم

ھەواڵی زیاتر