دوو ڕاوچی بە 22 کەوەوە دەستگیر کران
لە کوێستانی (کانیەڕەش) لە دۆڵی شاورێ، کارمەندانی پۆلیسی دارستان و ژینگەی راپەڕین دوو راوچیان دەستگیرکرد، کە خەریکی راوی باڵندەی کێوی بوون. لە کاتی دەستگیرکردنیان (22) کەوی زیندوو (35) دەسکەداو (1) چەکی تاپڕ دەستی بەسەردا گیرا و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، کەوەکان ئازاد کرانەوە.
پۆلیسی دارستان و ژینگەی راپەڕین.
K24