پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، کوژرانی زاواکە بە دەستی کوڕە خەزووری، بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە بووە.
شەوی دوو شەممە دوای ئەوەی هاوڵاتیەک بەناوی
(نەبەزغازی ڕەشید) لەدایکبووی 1997 پیشەخوێندکار دانیشتووی قەزای کەلار – شەهیدان لەگەڵ هاوسەرەکەی چۆتەوە ماڵی خەزوری لەقەزای کفری بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتیەوە برای هاوسەرەکەی بەدەمانجە فیشەکی پێوە ناوەو هەڵاتوە.
دوای ڕەوانەکردنی بریندارەکە بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا
لەئێستادا لەبنکەی پۆلیس کفری پەڕاوی لێکۆڵینەوە لەسەر ڕوداوەکە کراوەتەوەو تەرمی ناوبراو بەمەبەستی توێکاری ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوەو دادوەر بەپێی مادەی ( 406 ) فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ تۆمەتبار دەرکردوە.
مقدەمی مافپەروەر
علی جەمال قدووری
ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان
2021\10\17