هۆشیار زێباری، دەڵێت، “هەڵبژاردنی یەکشەممەی ڕابردوو لە پاکترین هەڵبژاردنەکانی عێراق بوو”، ئاماژە بەوەشدەکات، “چەند پەرلەمانتارێکی کورد کە دژایەتی قەوارەی هەرێمی کوردستانیان کرد کەوتن”.
هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی لە چاوپێکەوتنێکی کەناڵی شەرقییە نیوز-دا وتی،”سیاسەتی عێراق وەک چەرخ و فەلەک وایە” و ئاماژە بەوە دەکات کە “هەندێک لە سەرانی گەندەڵی لە هەڵبژاردنەکەی یەکشەممەدا کەوتن، ئەوەش ئەنجامێکی ئەرێنی و دڵخۆشکەرە بۆ عێراقییەکان، هەرچەندە هەندێک لە وەزیر و سیاسییە سەرنەکەوتن، بەڵام هەندێک لە پەرلەمانتاری کوردیش کە دژایەتی هەرێم و مافە دەستورییەکەیان دەکرد کەوتن”.