مەسرور بارزانی بۆ گۆڕان: هیوادارم بتوانین چاکسازیی جێبەجێ بکەین

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان  بەبۆنەی 11مین ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕانەوە پەیامێكی ئاراستەی رێكخەر و ئەندامانی خانەی راپەڕاندن و جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان کرد و رایگەیاند، بزووتنەوەی گۆڕان وەک لایەنێکی گرنگی پێکهێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان، رۆڵێکی دیاری لە بزووتنەوەی سیاسیی هەرێمی کوردستاندا هەیە. ئومێدەوارم بە هەماهەنگیی و هاوکاریی گشت لایەنە سیاسی و پێکهاتەکانی هەرێم، حکومەتی هەرێمی کوردستان بتوانێت کارنامە چاکسازییە هەمەلایەن و گشتگیرەکەی، بە سەرکەوتوویی جێبەجێ بکات.

دەقی پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕان:..

بەڕێز عومەری سەید عەلی ڕێکخەری بزووتنەوەی گۆڕان.

 بەڕێزان ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن و جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان .

بە بۆنەی یازدە ساڵەی دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕان، پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و ئەندام و لایەنگرانی بزووتنەوەی گۆڕان دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.

بزووتنەوەی گۆڕان وەک لایەنێکی گرنگی پێکهێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان، رۆڵێکی دیاری لە بزووتنەوەی سیاسیی هەرێمی کوردستاندا هەیە. ئومێدەوارم بە هەماهەنگیی و هاوکاریی گشت لایەنە سیاسی و پێکهاتەکانی هەرێم، حکومەتی هەرێمی کوردستان بتوانێت کارنامە چاکسازییە هەمەلایەن و گشتگیرەکەی، بە سەرکەوتوویی جێبەجێ بکات و هەموومان بەیەکەوە، پارێزگاریی و داکۆکی لە مافە دەستوورییەکانمان لە عێراقی فیدراڵ و قەوارەی سیاسیی هەرێمی کوردستان بکەین .

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

2020/7/25

ھەواڵی زیاتر