گۆڕان لەبەردەم هەڵوەشانەوەدایە

دوای ئەوەی هیچ کاندیدێکی بزوتنەوەی گۆڕان دەنگی پێویستی نەهێنا و هیچ نوێنەرێکیان نەناردە پەرلەمانی عێراق، داهاتووی ئەو بزوتنەوەی لێڵ بووە و ئێستا خانەی ڕاپەڕاندن لە کۆبوونەوەدایە بۆ چەند بڕیارێکی یەکلاکەرەوە.

بابەکر دڕەیی، ھەڵسوڕاوی دیاری بزووتنەوەی گۆڕان نووسیویەتی: “سێ مەرج هەن بۆ هەستانەوەی بزووتنەوەی گۆڕان:

1- دەستلەکارکێشانەوەی خانە و رێکخەر بێمەرج

2- چۆڵکردنی گردی زەرگەتە

3- دانانی گرووپی هەڵسوڕاوی رادیکاڵ بۆ قۆناغی قەیران

بە بۆچوونی ئەو هەڵسوڕاوەی گۆڕان ئەگەر ئەو سێ خاڵە جێبەجێ نەکرێت، ئەم قۆناغە دەبێتە کۆتایی هاتنی بزووتنەوەکەیان، وەک خۆی دەڵێ”گەرنا گۆڕان کۆتایی دێت”.

ئەمە لەکاتێکدایە جڤاتی نیشتمانی گۆڕان لە کۆبوونەوەدایە بۆ بڕیاردان لەبارەی داهاتووی بزووتنەوەکەیان، جگە لە پێشنیازی دەستلەکارکێشانەوەی رێکخەری گشتی و خانەی راپەڕاندن، بەشێک لە هەڵسوڕاوانی گۆڕان داوایان کردووە لە حکومەتی خۆجێی سلێمانی و ئیدارە سەربەخۆکان بکشێنەوە.

ھەواڵی زیاتر