بەپێی ئەنجامە سەرەتاییەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن، پارتی دیموکراتی کوردستان لە سنووری نەینەوا 9 کورسی مسۆگەرکردووە و چاوەڕێی دەیەمیشە. هەروەها هاوپەیمانی کوردستانیش لە نەینەوا چاوەڕێی کورسییەک دەکات و لە سەلاحەدین و دیالەش دوو کورسی مسۆگەر کردووە.
کورد لە کەرکووک شەش کورسی مسۆگەر کردوە و چاوی لە حەوتەمە. تا ئێستا هاوپەیمانی کوردستان سێ کورسی، مسۆگەر کردووە و چاوی لە چوارەمە، پارتی دیموکراتی کوردستانیش دوو کورسی مسۆگەر کردووە و نەوەی نوێش کورسییەک.
ئەنجامی گشتی بەمجۆرەیە، بەڵام ئەگەری زیادووبی ژمارەی کورسییەکان هەیە.
پارتی 32 کورسی
هاوپەیمانی کوردستان 15 کورسی
نەوەی نوێ 9 کورسی
یەکگرتوو 3 کورسی
کۆمەڵ 1 کورسی