دوای راگەیاندنی ئەنجامی سەرەتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، تاوەکو ئێستا بزووتنەوەی گۆڕان هیچ کاندیدێکی سەرنەکەوتووە و یەکێتی هاوپەیمانیشی لە دۆخێکی خراپدایە.
لە بازنەی سێی سلێمانی، موسەننا ئەمین، کاندیدی یەکگرتووە لە زۆربەی بنکەکان یەکەم بووە و ئەحمەد رەشید، کاندیدی کۆمەڵی ئیسلامی دۆخی خراپە و تا ئێستا ئەگەری دەرچوونی لاوازە.
هەروەها سەرکەوت شەمسەدین، کاندیدی سەربەخۆ ئەگەری دەرچوونی زۆر لاوازە و لە بەرامبەردا ئەشواق جاف، کاندیدی پارتی ئەگەری دەرچوونی زۆر بەهێزە.
بەپێی ئەنجامە بەراییەکان، نەوەی نوێ لە سنووری سلێمانی دەنگێکی زۆری بەدەستهێناوە و رەنگە چەند کاندیدێکی سەربکەون.
لەسەر ئاستی عێراقیش، پارتی دیموکراتی کوردستان وەکو حیزب لە دۆخێکی باشدایە و چاوەڕێ دەکرێت ژمارەی کورسییەکانی زیاد بکات.