ڕێبوار عەلی شامار، ئەو ئەفسەرەی پێشمەرگەی یەکێتی کە دوێنێ لەلایەن هێزێکی یەکێتییەوە ڕفێنرا، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هێزێکی چەکدار کە سەر بە دوو بەرپرسی دیاری یەکێتین، ئێوارەی دوێنێ بە چەکەوە هەڵیان کوتایە سەرم بە زەبری لێدان و چەک منیان رفاند و تورەکەیان کردە سەرەم.
ڕێبوار عەلی شامار وتی: هێزەکە زۆریان لێدام و سەرم بە 16 تەقەڵ دووراوەتەوە، هەوڵیاندا بمکوژن و وتیان دەبێ بڵێی کە بەرپرسێک ئەم کارەی دژت کردووە، بەڵام ئامادە نەبووم ئەو قسە بکەم، هەر لەکاتی لێدانم دا سێ جار لە هۆشی خۆم چووم.
وتیشی: ئەوانەی منیان ڕفاند پێشتر هاوڕێی نزیکی خۆم بوون، بۆیە سکاڵای یاساییم لەسەریان تۆمارکردووە و هەموویان دەناسمەوە، هەمووشیان پێشمەرگەی من بوون.