بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی بازگەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی بازگەکان بەرووی هاونیشتمانییاندا کراوە دەبن بۆ ئەو کەسانەی کە دەچنە سنووری ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان.
راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی بازگەکانی سەر بە ئاسایشی گشتیی هەرێمی کورستان لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، “ئاگاداری دەنگدەرانی خۆشەویست دەکەینەوە ئەوانەی دەنگدانەکانیان کەوتووەتە ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان، لە رۆژی دهنگدان بازگەکان بە روویاندا کراوە دەبێت بەمەرجێک کارتی دهنگدانیان پێبێت”.